له ڤاتیكان 18 كه‌س به تۆمه‌تی پلاندانان بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی تیرۆریستی ده‌ستگیركران
مائورو مورا دادوه‌رى گشتى كالیارى له ساردینیاى ئیتاڵیا رایگه‌یاند: كه پلانى هێرش كردن بۆ سه‌ر ڤاتیكان له‌ساڵى دووهه‌زارو ده؛ له لایه‌ن یه‌كێك له ئه‌ندامانى ئه‌و گرووپه داڕێژڕا بووه؛ كه به نیاز بوون له رێى خۆكوێك له یه‌كێك له شوینه قه‌له‌باغه‌كانى پایته‌ختى ئیتاڵیا ته‌قینه‌وه ئه‌نجام بده‌ن.
به‌رپرسانى ئیتاڵیا رایانگه‌یاند: كه له‌ئاكامى گه‌ڕان و پشكنینى ماڵى ئه‌و تیرۆریستانه؛ كۆمه‌ڵێك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى دۆزراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها له رێگاى گوێگرتن له په‌وه‌ندى ته‌له‌فۆنى ئه‌و كه‌سانه ؛ ده‌ركه‌وتووه كه دوو كه‌س له‌وانه ئه‌ندامى گرووپێك بوون كه به‌رپرسیارییه‌تى به‌رگرى كردن له بێن لاده‌یان له ئه‌ستۆدابووه.
