په‌ڕله‌مانى پاكستان بڕیارى دا به‌شدارى له‌ ئۆپه‌ڕاسیۆنى سه‌ربازى بۆ سه‌ر حوسییه‌كانى یه‌مه‌ن نه‌كات

په‌ڕله‌مانى پاكستان بڕیارى دا به‌شدارى له‌ ئۆپه‌ڕاسیۆنى سه‌ربازى بۆ سه‌ر حوسییه‌كانى یه‌مه‌ن نه‌كات
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى پاكستان ڕایگه‌یاند كه‌ به‌شدارى ئۆپه‌ڕاسیۆنى سه‌ربازى گه‌رده‌لووى ڕاپێچان بۆ سه‌ر حوسیه‌كان له‌ یه‌مه‌ن ناكات ، و ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى سعوودیه‌ داوایان له‌ ئیسلام ئاباد كردبوو، كه‌ به‌شدارى له‌ هێرشه‌ ئاسمانیه‌كاندا بكات. په‌رله‌مانى پاكستان له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا، بڕیارى دا كه‌ به‌شدارى ئۆپه‌ڕاسیۆنى سه‌ربازى بۆ سه‌ر حوسیه‌كان نه‌كات، و دووپاتیشى كرده‌وه‌ كه‌ پاكستان پشتگیرى ته‌واو له‌ سعوودیه‌ ده‌كات.

په‌رله‌مانتارانی ئه‌و وڵاته‌ ڕاشیگه‌یاندووه‌ كه‌ هه‌رچه‌نده‌ وڵاتى سعودیه‌ هاوپه‌یمانی پاكستانه‌، به‌ڵام سعوودیه‌ له‌ مه‌ترسیدا نییه‌، ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ شه‌ڕێكه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه‌، ئه‌ویش شه‌ڕی ناوخۆی یه‌مه‌نه‌، بۆیه‌ پێویست ناكات پاكستان به‌شداری له‌م شه‌ڕه‌دا بكات. په‌رله‌مان هۆكارێكى دیكه‌ى به‌شدارینه‌كرنیشى بۆ بوونى له‌ سه‌رهه‌ڵدانى شه‌ڕ و ململانێ له‌ ناوه‌خۆیى وڵات له‌ لایه‌ن شیعه‌كانه‌وه‌ گه‌ڕاندۆته‌وه‌.
Top