ئەنتۆنی كوردسمان: شەڕی سوننە وشیعە لەعێراق ڕوودەدات

ئەنتۆنی كوردسمان: شەڕی سوننە وشیعە لەعێراق ڕوودەدات
“ئەنتۆنی كوردسمان” راوێژكار لە سەنتەری توێژینەوەی نێودەوڵەتی و ستراتیژیی ئەمەریكا ڕایگەیاند: “هیچ كەس ناتوانێـت پێشبینی ئەوە بكات چارەنووسی پێكهاتەی سوننە لەو ناوچانەی كە ئێستە سوپا و میلیشیاكانی حەشدی میللی لە عێراق كۆنترۆڵیان دەكەن بە كوێ دەگات”.

ئەنتۆنی بە تۆڕی هەواڵی “سی ئێن ئێن”ی ڕاگەیاندووە :” زۆر نیگەرانم و وەك خۆی دەڵێت: ئەگەر بڕوانینە ئەو رێگایانە كە ئێرانییەكان لە عێراق بوونیان بە شێوەیەكی بەرچاو هەیە دەبینرێت كە بە شێوەیەكی چڕ نەك تەنها مەشق بە میلیشیاكانی شیعە دەكەن، بەڵكو لە ناو هێزەكانی سوپاش مەشق و ڕاهێنان بە سەربازانی شیعە دەكەن”.

راوێژكارەكەی سەنتەری توێژینەوەی نێودەوڵەتی و ستراتیژیی ئەمەریكا ڕوونیكردەوە كە بۆ عێراقییەكان زۆر روونە كە ئۆپەراسیۆنەكەی دژی داعش بەسەرپەرشتیی ئێران بەڕێوە دەچێت نەك هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش؛ هەر لە بەر ئەمەیە زۆرێك لە عێراقییەكان پرسیاری ئەوە دەكەن بۆچی گورزە سەربازییەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كاریگەی لەسەر تێكشكاندنی داعش نییە لە كاتێكدا تێبینی ئەوە دەكرێت كە ئێران قەلەمڕەوییەكی فراوانی هه‌یه‌ لە پشت ئەم رووداوانەوەی لە عێراق دەستپێكردووە.

ئەنتۆنی ئاماژە بە كێشەیەكی دیكە دەكات و گوتی؛ كێشەیەكی دیكە ئێستە لە عێراق بەدی دەكرێت ئەویش ئەوەیە كە كەس ناتوانێت چاره‌نووسی پێكهاتەی سوننە لە دوای لەناوچوونی داعش دیار بكات؛ چونكە بەهۆی سەپاندنی هەژموونی ئێرانی و دروستكردنی چەند گروپێكی چەكداری شیعە؛ لە داهاتوودا شەڕی سوننە و شیعە ڕوودەدات.
Top