نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كارمه‌ندانی له لیبیا كه‌م ده‌كاته‌وه
بان كی مۆن سه‌باره‌ت به دواپێشهاته‌كانی لیبیا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش راپۆرتێكی بڵاو كرده‌وه و رایگه‌یاند كه رۆژ له‌دوای رۆژ كێشه‌ی ئاسایش له لیبیا زیاتر ده‌بێت و مه‌ترسی له‌سه‌ر كارمه‌ندانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش دروست ده‌كات.
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كه‌م كردنه‌وه‌ی كارمهندانهكان به‌مانای جێهێشتنی لیبیا نایه‌ت و میسیۆنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ژماره‌ی كارمه‌ندانی بۆ 15 تا 20 كه‌س سنووردار ده‌كات.
ساڵی رابردوو به‌هۆی مه‌ترسی ئاسایش له‌و وڵاته‌دا نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كارمه‌نده‌كانی بۆ تونس گواستبووه‌وه، كه‌م كردنه‌وه‌ی رێژه‌ی كارمه‌ندانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی لیبیا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت.
