لەم وڵاتانە بو بە ساڵی نوێ
شاری ئۆکلاندی وڵاتی نیوزلەندا یەکەم ساتەکانی ساڵی نوێی (2015)ی بەخۆوە بینی، بەوپێیەی دەکەوێتە ئەوپەڕی رۆژهەڵاتی گۆی زەوی و بە زیاتر لە (10) سەعات لە پێش زۆربەی وڵاتانی دیکەوە دێت.
هاوکات هەزاران کەس لە دانیشتوان و گەشتیاران لەڕێی یارییە ئاگرینەکانەوە بەشداریان لە رێورەسمەکانی ئاهەنگی سەری ساڵدا کرد. هەڵدانی یارییە ئاگرینەکان لەڕێی بورجێکەوە بو، کە بەرزییەکەی (328) مەترەو لە ساڵی (1997)ەوە دروستکراوە.
دوابەدوای ئەویش لە سیدنی پایتەختی ئوسترالیا ئاهەنگی ساڵی نوێ دەستیپێکرد و رۆژمێری وڵاتەکە گۆڕا بۆ ساڵی نوێ.
بڕیارە ئەمشەویش، لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان ئاهەنگ و رێورەسمی جیاواز بەبۆنەی ساڵی نوێی (2015)ەوە ئەنجامبدرێن.
سبەی
