سوید.. ئاگر به‌ردرایه مزگه‌وتێك و 5 كه‌س بریندار بوون
پۆلیسی سویدی بڵاویكرده‌وه: كه‌سێكی نه ناسراو لة شاری "ئیسكیلۆستونا" ئاگری له مزگه‌وتێك به‌رداوه كه 15 بۆ 20 كه‌سی تێدابووه.
وتیشی: مزگه‌وته‌كه له‌قاتی ژێره‌وه‌ی بیانیه‌كدایه‌و به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه 5 كه‌سی ناو مزگه‌وته‌كه بریندار بوون و تووشی حاڵه‌تی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بوون.
چه‌ند شایه‌تحاڵێكیش باسیان له‌وه كردووه: بینیویانه كه‌سێكی نه‌ناسراو شتێكی ئاگراوی گرتووه‌ته په‌نجه‌ره‌ی مزگه‌وته‌كه‌و هه‌ڵاتووه.
جێی باسه، ئه‌مه دوای ئه‌وه دێت ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه گفتوگۆیه‌كی توند له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی سوید له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ئه‌و كه‌سانه‌ی داوای په‌نابه‌ری ده‌كه‌ن له نێوان حزبه چه‌په تونده‌ڕه‌وه‌كان و حزبه میانڕه‌وه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا ده‌كرێت.
nana
