سه‌رۆك وه‌زیرانی ئۆسترالیا هۆشداریی دایه‌ هاووڵاتیانی له‌ روودانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی

سه‌رۆك وه‌زیرانی ئۆسترالیا هۆشداریی دایه‌ هاووڵاتیانی له‌ روودانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی
تۆنى ئه‌بوت سه‌رۆك وه‌زیرانى ئۆسترالیا هۆشدارى به‌ هاووڵاتیانى خۆیدا ؛له‌ روودانى هێرشێكى ترى تیرۆریستى. تۆنى ئه‌بوت دواى به‌شدارى كردنى له‌ لێژنه‌ى نه‌ته‌وه‌یى ئۆسترالیا ؛ راگه‌یاند: كه‌ ده‌زگاكانى هه‌واڵگرى وڵاته‌كه‌یان ئاگاداریان كردوونه‌وته‌وه‌ ؛ دوابه‌دواى ئه‌و رووداوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كه‌ له‌ شارى سیدنى روویدا؛ په‌یوه‌ندى خه‌ڵك له‌ گه‌ڵ رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان رووى له‌ به‌رز بوونه‌وه‌ كردووه‌ و هاووڵاتیانى له‌ روودانى هێرشێكى ترى تبیرۆیستى ئاگادار كرده‌وه‌.

شایه‌نى باسه‌ هه‌فته‌یه‌ك له‌ مه‌وبه‌ر پیاوێكى به‌ ره‌گه‌ز ئێرانى به‌ ناوى هارون مونس هێرشى كرده‌ سه‌ر قاوه‌خانه‌یه‌ك له‌ شارى سیدنى و ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكى به‌ دیل گرت ؛ كه‌ هێزه‌كانى پۆلیس به‌رپه‌رچیان دایه‌وه‌ و دواى شازده‌ كاتژمێر شه‌ڕو پێكدادان له‌ نێوانیاندا له‌ ئاكامدا؛ كه‌سى هێرشبه‌رو دوو دیل كوژران.
Top