لاریجانی لەگەڵ بەشار ئەسەد کۆبووەوە

 لاریجانی لەگەڵ بەشار ئەسەد کۆبووەوە
عەلی لاریجانی، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بە سەردانێک گەیشتە دیمەشق و لەگەڵ بەشار ئەسەدی سەرۆکی سووریا کۆبووەوە.

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی سانا کە ئاژانسی فەرمی حکومەتی سووریایە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 21/12/2014، بەشار ئەسەد لەگەڵ لاریجانی و شاندێكی هاوڕێی کۆبووەتەوە. لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان لەوەکردووەتەوە کە پێویستە بە هەموو شێوازێک رووبەڕووی تیرۆر ببنەوە و هاوکاری حکومەتی سووریا بکرێت بۆ پاککردنەوەی ناوچەکانیان لە چەکدارە تووندئاژۆکان.

بڕیارە دوای سەردانەکەی بۆ دیمەشق، لاریجانی سەردانی بەغدای پایتەختی عێراق و بەیرووتی پایتەختی لوبنانیش بکات و لەگەڵ گەورەبەرپرسانی بەغدا و بەیروت لەسەر دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و شەڕی دژی چەکدارانی داعش کۆببێتەوە.










رووداو
Top