پێشنیازی گۆڕینی ناوی شاری وان خرایە بەردەم پەرلەمانی تورکیا
لەوبارەیەوە ئەندامانی پەرلەمانی تورکیا، گۆڕینی ناوی زانکۆی نەڤشەھیر بۆ حاجی بەکتاش وەلییان پەسەندکرد.
ھەروەھا گۆڕینی ناوی شارۆچکەی ئایدنلار بۆ ناوە ئەسڵیەکەی خۆی \"تیلۆ\"" لەپارێزگای سێرت پەسەند کرا.
لەلایەکی دیکەوە، ئایسەل توغلۆک، پەرلەمانتاری سەربەخۆی کورد، پێشنیازێکی خستە بەردەم پەرلەمانی تورکیا بۆ بەکارھێنانەوەی ناوی \""وان - Wan \"" لەبری \""ڤان- Van\""، کە ئێستا لەتورکیا وا دەنووسرێ.
توغلۆک روونکردەوەیەکی داوە، کە ناوی Van لە ناو خەڵکی ھەرێمەکە بە Wan بەکاردەھێنرێ، بۆیە داوایکردووە بە فەرمی ناوە ئەسڵیەکەی بۆ بگەڕێتەوە.
ئایسەڵ توغلۆک گوتی: \""دوای پرۆسەی ئاشتی و دیموکراتی، گوڕانکاریی لە سەر کەلتوور و زمان دەکرێ و بەربەستەکان یەک بە یەک ھەڵدەگیرێن، بۆیە ئێمە داوا دەکەین ناوی وان بە راستی بنوسرێ و بەکار بھێنرێ و چی تر نەنوسرێ ڤان.
رووداو"
