ئیفلیجی منداڵان لە سووریا بڵاودەبێتەوە
لە پارێزگای دێرزور، كە هاوسنوورە لەگەڵ عێراق، 22 منداڵ دووچاری ئیفلیجبوون هاتوون.
تاقیگەی رێكخراوی تەندروستی جیهانی، 10 حاڵەتی ئیفلیجی منداڵانی دۆزیوەتەوە، كاتێك پشكنینی 12 سامپڵی كردووە.
ئەو نەخۆشییە كە خێرا بەهۆی خواردن و خواردنەوەی پیسەوە بۆ منداڵانی كەمتر لە 5 ساڵ دەگوازرێتەوە، بەتایبەتی لەو كەمپ و شوێنانەی ژمارەیەكی پەنابەرانی سووریا تێیدا دەژین، كە لە رووی بایەخی تەندروستی وەك پێویست نین.
ئۆلیڤەر رۆزنپاوەر، گوتەبێژ بەناوی بەرەنگاربوونەوەی ئیفلیجی منداڵان، لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لە جنێف رایگەیاند \"لە پشكنینی 22 منداڵ دەركەوتووە، 10 منداڵ دووچاری ئیفلیجی هاتوون\"".
گوتەبێژ بەناوی بەرەنگاربوونەوەی ئیفلیجی منداڵان، لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی، گوتیشی \""زۆربەی منداڵانی تووشبوو بە ئیفلیجی، یان ئەوەتا نەكوتراون، یان ئەگەر بشكوترابن لە رێگای قەترەی دەمەوە دەرمانەكەیان بۆ 1 جار پێدراوە، نەوەك 3 جار كوترابن بۆ پارێزگاریی لە نەخۆشییەكە\"".
رێكخراوەكە رایدەگەیەنێت، ئەوە یەكەم حاڵەتی ئیفلیجییە لە سووریا دۆزرابێتەوە لە ساڵی 1999، لەلایەكی دیكەوە رێكخراوی دایكان و منداڵانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان یونسێف رایگەیاند \""بەهۆی شەڕەوە نیو ملیۆن منداڵی سووریا دژی ئیفلیجی منداڵان نەكوتراون\"".
رووداو"
