بۆ یەكەمینجار بەدەپە و مەهەپە یەكهەڵوێستیان دەبێت
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی زاپ خەبەر بڵاویكردەوە كە بۆ یەكەمینجارە هەر یەك لە مەهەپە و بەدەپە كە تا ئێستە بە دژایەتی كردنی یەكتر ناسرابوون، دەبنە خاوەن هەڵوێستێكی هاوبەش.
بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا پارتی داد و گەشەپێدان پرۆژە یاسای سەربەست كردنی سەرپۆش ( حیجاب) پێشكەشی پەرلەمانی توركیا بكات و تا دەنگی لە سەر بدات و لەمبارەیەوە هەر یەك لە مەهەپە و بەدەپە جەختیان لە سەر پشتگیریكردنی ئەو پرۆژەیەی كردووە.
مەهەپە ئاماژەی بەوە كردووە كە بە هۆی پابەستبوونی مەهەپە بە ئازادییەكانەوە، دەنگ بەو پرۆژەیە دەدات و بەدەپەیش رایگەیاندووە كە بە هۆی پشتگیریكردنی لە ئازادی ئاینی دەنگ بۆ پرۆژە یاسای سەربەست كردنی سەرپۆش دەدات.
