ئەمەریكا باڵیوزخانەكانی لە ژمارەیەك وڵات دادەخات

ئەمەریكا باڵیوزخانەكانی لە ژمارەیەك وڵات دادەخات
3ی‌ ئاب/ ئۆگۆست (گوڵان میدیا)- بە پێی سەرچاوەیەك بڕیارە ئەمەریكا بەهۆی تێكچۆنی رەوشی ئەمنیی لە لیبیا و میسر و كوێت و عێراق دابخات . لەمبارەیەوە جەواد ئەلبەزوونی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی ئەخباریە گوتی: بە پێی بڕیارێكی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ئەو وڵاتە باڵیوزخانەكانی خۆی بەهۆی رەوشی ئەمنی و هەڕەشەی تیرۆر لە سەرجەم وڵاتانی دونیا بە تایبەتی لە عێراق و لیبیا و میسر و كوێت دادەخات . هەروەها بەزوونی ئاماژەی بەوەشكرد كە داخستنەكە لە رۆژی یەكشەممەی داهاتووە دەبێت و بەشێوەیەكی كاتیش دەبێت.
Top