وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ میسر، ده‌ستی‌ له‌كار كێشایه‌وه‌

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ میسر، ده‌ستی‌ له‌كار كێشایه‌وه‌
2ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- له‌گه‌ڵ‌ درێژه‌ی‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌كان له‌ دژی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رۆككۆماری‌ ئیسلامگه‌رای‌ میسر، وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ كابینه‌ی‌ محه‌مه‌د مورسی‌، ئه‌مڕۆ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ خۆی‌ راگه‌یاند.

به‌پێی‌ راپۆرتی‌ ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ره‌سمیی‌ میسر، منا، محه‌مه‌د كه‌مال عه‌مر، وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ میسر، نامه‌ی‌ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ خۆی‌ داوه‌ته‌ محه‌مه‌د مورسی‌، سه‌رۆككۆماری‌ میسر.
ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ میسر، هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ‌ دیاریكردنی‌ مۆڵه‌تی‌ 48 سه‌عات بۆ سیاسه‌تمه‌داران له‌لایه‌ن سوپای‌ وڵاته‌وه‌، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ خواسته‌كانی‌ خه‌ڵك.
Top