ئه‌ورووپا، له ئه‌مڕۆوه نه‌وت له ئێران ناكڕێت
هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی قۆناغێكی نوێ له سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له دژی ئێران، وه‌زیری دارایی ئێران به ئاژانسی هه‌واڵی ئیرنای گوتووه ئه‌م سزایانه له ماوه‌یه‌ك پێشتره‌وه ده‌ستیان پێكردووه، به‌ڵام ئه‌ورووپا بۆ كاریگه‌ریی ده‌روونیی زیاتر له‌سه‌ر ئێران، رۆژی دیاریكراو وه‌ك ده‌سپێكی سزاكان ده‌ستنیشان ده‌كات.
هه‌روه‌ها وه‌زیری نه‌وتی ئێرانیش وێڕای ئه‌وه‌ی گوتوویه‌تی، كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی بۆ به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی سزا نوێیه‌كان ره‌چاو كردووه، هاوكات رایگه‌یاندووه، سزا نوێیه‌كان هیچ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئێران نییه.
رۆسته‌م قاسمی، گوتوویه‌تی نه‌وتی ئێران هه‌تا ئێستاش له بازاڕه‌كانی جیهاندا ده‌فرۆشرێت و ته‌نیا فرۆشتنی به‌شێك له نه‌وتی هه‌نارده‌ی ئێران بۆ ئه‌ورووپا، پێش له ده‌ستپێكی سزاكان و له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه وه‌ستاوه.
هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌وڵی به‌رپرسانی ئێرانی بۆ سه‌رنه‌كه‌وتوو نیشاندانی سزا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، نوێنه‌ری ئێران بۆ دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریكا، له نامه‌یه‌كدا بۆ به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا، داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر ئێرانی كردووه و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه سزا نه‌وتییه‌كانی ئه‌ورووپا دژی ئێران، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ره‌وتی دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كان ده‌بێت.
