سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی ئیسرایل، دژی هێرش بۆ سه‌ر ئێرانه
ئیهود ئۆلمێرت، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی ئیسرایل، له دیمانه‌یه‌كدا له كه‌ناڵی 10ی ته‌له‌ڤزیۆنی ئیسرایل گوتی له ئێستادا هیچ پاساوێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی باس له هێزی سه‌ربازی نه‌كرێت، به‌ڵام ئیسرایل نابێت ده‌ستپێشخه‌ر بێت له هێرشی سه‌ربازیدا.
لێدوانی ئۆلمێرت له‌مباره‌یه‌وه، له‌حاڵێكدایه كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا، سه‌رۆكی پێشووی ئاژانسی پاراستنی ئیسرایل (شین بێت) له دژی هه‌ڵوێستی سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری به‌رگریی ئێستای ئیسرایل سه‌باره‌ت به شه‌ڕ له دژی ئێران، وه‌ستاوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت به‌پێچه‌وانه‌ی قسه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران، هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئێران، له‌و ئاسته‌دا كاریگه‌ر نییه كه باس ده‌كرێت.
