ئەمەریكا ئامادەیە بۆ روبەروبونەوەی ئێران
فه‌رمانده‌ی له‌شكری پێنجی هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا له به‌حرێن، ژه‌نه‌راڵ مارك فاكس، رایگه‌یاندووه هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا خۆی بۆ هه‌ر چه‌شنه به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئاماده كردووه و بۆ هه‌لومه‌رجی جۆراوجۆر راهاتوون.
به‌پێی راپۆرتی میدیاكان، مارك فاكس، وێڕای ته‌ئكید له‌سه‌ر ئاماده‌یی له‌شكره‌كه‌ی و كاركردنیان له‌سه‌ر چه‌ندین ئه‌گه‌ری جیاواز، گوتی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی زۆر پێشكه‌وتوو كوشنده‌یان دروست كردووه كه توانایی زۆریان هه‌یه.
فاكس، له لێدوانه‌كانیدا هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به هێزی كۆماری ئیسلامی كردووه و گوتوویه‌تی \"ئێمه‌یش كه‌سانێك نین فیشه‌ك كارمان لێنه‌كات\"" و ئێران ده‌توانێت له رێگه‌ی جۆراوجۆری وه‌ك به‌له‌می تیژڕه‌و و چاندنی مینی ده‌ریایی خه‌سار به هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بگه‌یه‌نێت.
دوابه‌دوای سه‌پاندنی سزای نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌ر كه‌رتی نه‌وتی ئێران و هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ داخستنی گه‌رووی هورمز، به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌م كاره‌یان به هێڵی سوور ناوبرد و به ئاشكرا گوتیان هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر گه‌رووی هورمز به توندترین شێوه وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه."
