ئەحمەد داوود ئۆغڵۆ: كاتی ئەوەیە بە گەلی سووریا بڵێین كە ئێمە لەگەڵتانین

ئەحمەد داوود ئۆغڵۆ: كاتی ئەوەیە بە گەلی سووریا بڵێین كە ئێمە لەگەڵتانین
وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایگەیاند كە وڵاتەكەی چیی دیكە ناتوانێت لە بەرانبەر ئەوەی كە لە سووریادا ڕوو دەدات ڕۆڵی تەماشاكەر ببینێت.

ئۆغڵو، دەڵێت \"بە تەنیا چاودێریكردن بەس نییە. ئێستا كاتی ئەوەیە كە نامەیەكی بەهێز بۆ گەلی سووریا بنێرین و پێیان بڵێین كە ئێمە لەگەڵتانین.\"" بەڵام نەیگوت كە ئەو هەنگاوەیان كە توركیا لەگەڵ هاوپەیمانانیدا لەبارەی سووریاوە دەینێت چۆنە و چییە.

وەزیری دەرەوەی توركیا ئەحمەد داوود ئۆغڵۆ، ئەم قسانەی لەمیانەی گەشتەكەیدا بۆ ئەمەریكا كە تایبەت بە دانوستانە لەبارەی ڕەوشی سووریاوە. ئاژانسی \""رۆیتەرز\"" بڵاوی کردووەتەوە.



تا دێت ڕەوشی ئەمنیی و سووریا خراپتری لێ دێت و هێزەكانی سوپایش بە تانك و تۆپ لە بۆردومانی حمس و دەوروبەری بەردەوامن و بە هۆیشییەوە كوژراو و بریندار لە نێو هاووڵاتیاندا هەن.

سەرچاوەكان دەڵێن كە 30 تانك و 50 زریپۆش بە هەزار سەربازەوە ڕەوانەی سنوور، نزیك لوبنان و بە حمسدا بڵاو كراونەتەوە.

چاودێران گوتوویانە كە توندترین بۆردومان بەر ناوچە سوننەنشینەكە كەوتووە، بەوەی كە بە چڕی كاتیوشا و هاوەنی هێزی سەربە ئەسەدی پێوەنراوە. حمس هێشتایش بێ كارەبا و ئاو و پێدوایستییە سەرەكییەكانی دیكە و بەپێی ئەو وێنە زیندووانەی كە كەناڵی ئەلجەزیرە ڕاستەوخۆ نیشانی دەدات، بۆردومانی باباعەمرو بەردەوامیی هەیە و بە ئەمڕۆوە چوارەمین ڕۆژی بۆردوومان و بەرەوڕووبوونەوەی هێزەکانی ئەسەد و شۆرشگێڕانە."
Top