بەشار ئەسەد پێشوازى لە سیرگى لاڤرۆڤ دەكا
بەپێى هەواڵى ئەو ئاژانسە، هەر لە ساتە بەراییەكانى رۆژەوە ژمارەیەكى زۆر لە \"هاووڵاتییان\""ى سووریایى وەك رێزنانێك لە پاڵپشتیكردنى مۆسكۆ لە رێژیمى سووریا لە ئەنجوومەنى ئاسایش، رژانە سەر شەقامى باڵەفڕگەى دیمەشق.
لەو سەردانەدا میخائیل فرادكۆفى سەرۆكى دەستەى هەواڵگریى دەرەوەى رووسیایش یاوەرى لاڤرۆڤ دەكا و چاوەڕوان دەكرێ شاندە باڵاكەى رووسیا دوا پەرەسەندنەكانى تەنگژەى سووریا لەگەڵ ئەسەد تاوتوێ بكەن.
ئەم سەردانە دواى ئەوە دێ شەمووى رابردوو رووسیا و چین مافى ڤیتۆیان لەدژى بڕیارێكى ئەنجوومەنى ئاسایشى ناودەوڵەتى بۆ سەركۆنەكردنى رێژیمى سووریا بەكار هێنا و پەكیان خست.
لاى خۆیەوە كۆشكى سپى هیواى خواست لاڤرۆڤ دەسەڵاتدارانى دیمەشق لەوە تێ بگەیەنێ كە تووشى چ گۆشەگیرییەك بوون، هەروەها وریایى دایە هاوپەیمانەكانى ئەسەد كە گرەوكردنیان لەسەر ئەسەد گرەوێكى دۆڕاوە.
"
