سەرۆكى سودان: هەڵگیرسانى شەڕ لەگەڵ باشوور بە دوور نازانرێ

سەرۆكى سودان: هەڵگیرسانى شەڕ لەگەڵ باشوور بە دوور نازانرێ
عومەر حەسن بەشیرى سەرۆكى سودان دانى بە گرژیى پێوەندییەكانى وڵاتەكەى لەگەڵ حكوومەتى باشوورى سوودان نا، كە ساڵى رابردوو لە سودان جیا بوویەوە و بە دوورى نەزانى شەڕ لەنێوان هەردوو وڵات هەڵبگیرسێ. ئاژانسه‌كان گواستیانه‌وه‌.

بەشیر دوێنێ هەینى لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنى رەسمیى سودان گوتى \"كەشى ئێستە لەگەڵ ئێران لە شەڕ نێزیكترە تا ئاشتى\"".

ئەم لێدوانەى بەشیر دواى ئەوە هات سەلفاكیرى سەرۆكى باشوورى سوودان پێرێ پێنجشەم راى گەیاند، دوور نییە ململانەى نێوان باكور و باشوورى سودان سەرهەڵبداتەوە ئەگەر بێتو دانوستانەكانى تایبەت بە نەوت لەگەڵ خەرتووم نەگاتە ئەنجامێك ببێتە مایەى چارەسەرى هەندێ كێشەى ترى سەرەكى، لەوانە كێشەى ناوچەى ئەبیێ-ى كێشە لەسەر.

یەكێك لە هۆكارەكانى ئاڵۆزیى نێوان هەردوو وڵات دیارینەكردنى سنوورى نێویانیانە كە هەندێ لە ناوچە سنوورییەكان كێڵگەى نەوتیان تێدایە، ئەمە جگە لە تۆمەتباركردنى یەكتر بە یارمەتیدانى یاخییانى دژ بەوى تر.

لە بەرامبەر لێدوانەكەى بەشیردا، ماریال بنجامین وەزیرى راگەیاندنى باشوورى سودان گوتى \""ئێمە لەگەڵ شەڕ نین، ئاشتیمان دەوێ چونكە سودان دوژمنمان نییە\"".

باشوورى سودان لە تەمووز/یۆلیۆى رابردوو دواى راپرسییەك لەسەر چارەنووسى هەرێمەكە، لە سودان جیا بوویەوەن سێ-یەكى نەوتى سودانیش دەكەوێتە زەوییەكانى باشوورى سودان."
Top