ئەمەریكا: ئێران تەنیا ساڵێكى ماوە بۆ ئەوەى چەكى ناوكەیی دروست بكا
پانێتا راى گەیاند \"ئەگەر ئێران بڕیار بدا دەتوانێ لە ماوەى 12 مانگدا چەكى ناوكەیی دروست بكا\""، تۆڕى دەنگوباسى (سى بى ئێس) ئەم هەواڵەى گواستەوە.
زیاتر گوتى \""دروستكردنى ئەو مووشەكەى كە بتوانێ بۆمبى ناوكەیی هەڵبگرێ 2 ساڵ دەخایەنێ، بەڵام دووپاتى كردەوە كە وڵاتەكەى رێگە نادا ئێران دەستى بە چەكى ناوكەیی بگا\"".
وەزیرى بەرگریی ئەمەریكا راى گەیاند \""ئەگەر ئێران بەرەو دروستكردنى چەكى ناوكەیی بڕوا و ئێمە ئاگەدار بین، هەموو رێگەیەك دەگرینە بەر بۆ ئەوەى ئەو رێگە بە ئێران نەدەین\""، ئەمەش بەپێى هەمان سەرچاوە.
ئەو بەرپرسە ئەمەریكایییە دووپاتى كردەوە \""دروستكردنى بۆمبى ناوكەیی لەلایەن ئێرانەوە هێڵى سوورى ئەمەریكا و ئیسرائیلە\"".
پانێتا شیمانەى هێرشى سەربازى بۆ سەر ئێران بەهۆى بەرنامەى ناوكەییی ئێران بەپاش نەدایەوە.
ئەم گوتەى وەزیری بەرگریی ئەمەریكا ئەوە پێشان دەدا كە تا ئێستە ئێران دەستى نەداوەتەوە دروستكردنى چەكى ناوكەیی، بە پێى سەرچاوەكە.
ئەمەریكا و وڵاتانى ئەوروپایی لە بەرنامەى ناوكەییی ئێران بەگومانن و تا ئێستە چەندان گەمارۆ دژى ئەو وڵاتە دەركراوە، بەڵام تاران ئەو تۆمەتانە رەت دەكاتەوە و بەردەوام دووپات لە ئاشتیخوازیى بەرنامەى ناوكەییی خۆى دەكاتەوە."
