ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له بنكه‌ی سی ئای ئه‌ی له كابول روویدا
به‌پێی راپۆرتی بی بی سی، بنكه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریكا (سی ئای ئه‌ی) له كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان هێرشی كراوه‌ته سه‌ر و ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك و چه‌ندین ته‌قه بیستراوه.
ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه شه‌وی یه‌كشه‌مه له‌سه‌ر دووشه‌مه و له گه‌ڕه‌كێكی نزیك كۆشكی سه‌ركۆماریی ئه‌فغانستان روویداوه و ده‌وترێت ئه‌و بینایه، بنكه‌ی سه‌ركردایه‌تیی سی ئای ئه‌ی له ئه‌فغانستانه.
كاربه‌ده‌ستێكی ئه‌مه‌ریكایی كه ناوی ئاشكرا نه‌كراوه، هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه و وتوویه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌مباره‌یه‌وه ده‌ستی پێكردووه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا سی ئای ئه‌ی هیچ شتێكی باس نه‌كردووه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆشكی كۆماریی ئه‌فغانستان ده‌ڵێت دوای ته‌قینه‌وه‌كه، پاسه‌وانه‌كانی سی ئای ئه‌ی ته‌قه‌یان له ئوتومبێلێكی سوپای ئه‌فغانستان كردووه كه له‌و شوێنه نزیك بووه.
هه‌مان سه‌رچاوه وتوویه‌تی له ئه‌نجامی ته‌قه‌ی هه‌ر دوولا، دوو سه‌ربازی سوپا و پاسه‌وانێكی سی ئای ئه‌ی و پاسه‌وانێكی سه‌ركۆماری بریندار بوون.
