دووشه‌ممه‌ی داهاتوو نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێداچوونه‌وه به داواكه‌ی مه‌حمود عه‌باسدا دا ده‌كات
مه‌حموود عه‌باس دوێنێ هه‌ینی داوای به‌ئه‌ندامبوونی فه‌له‌ستینی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌گوێره‌ی سنووره‌كانی ساڵی 1967 كرد كه قودس پایته‌ختی بێت.
زۆربه‌ی ئه‌ندامانی كۆبوونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پشتیوانیان لێ‌كرد، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل ده‌ه‌ڵێن، پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی فه‌له‌ستینی ته‌نیا له رێگه‌ی دانوستانی راسته‌وخۆوه ده‌بێت، حه‌ماس پشتیوانی له‌و داوایه‌ی عه‌باس نه‌كرووه و هه‌ر دوێنێ هه‌ینی رێگر بوو له گردبوونه‌وه‌ی لایه‌نگرانی عه‌باس له كه‌رتی غه‌زه.
