نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: له‌سێداره‌دانه‌كانی ئێران له یاسا به‌ده‌رن
به‌گوێره‌ی راپۆرتی لێبووردنی نێوده‌وڵه‌تی له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا /400/ كه‌س له ئێران له‌سێداره دراون كه /96/ له‌و سزایانه له شوێنی گشتی ئه‌نجامدراوه، ماڵپه‌ڕی (دویچه وڵه) گواستیه‌وه.
ئه‌حمه‌د شه‌هید نێردراوی تایبه‌تی مافی مرۆڤ له ئێران به‌هاوڕای له‌گه‌ڵ سێ نێردراوی دیكه‌ی تایبه‌ت له‌باره‌ی له‌سێداره‌دانه‌كانی ئێرانیان به له یاسا به‌ده‌ر و داوای راگرتنی ئه‌و سزایه ده‌كه‌ن.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا به ئامژ1ه دان به له‌سێداره‌دانی نه‌وجه‌وانێكی /17 ساڵ/ كه به‌هێزترین پیاوی ئێرانی كوشتووه داوای له ئێران كرد كه رێز له به‌ڵێننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بگرێت و پابه‌ندیان بێت و له‌سێداره‌دانی مندلانی ژێر /18 ساڵ/ رابگرێت.
ئه نێردراوانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دووپاتیان كردووه‌ته‌وه كه \"هه‌ر سزایایه‌كی یاسایی كه بۆ نه‌وجه‌وانی ژێر 18 ساڵ له سێداره‌دان بێت، جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایه له‌گه‌ڵ رێككه‌وتنامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ناگونجێ\"".
ئێران شه‌ره‌فنامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی مافی منداڵی ئیمزا كردووه و و به‌پێی ئه‌و به‌ڵێننامه‌یه سزای له سێداره‌دان و زیندانی هه‌تا هه‌تایی بۆ منداڵان و خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵ قه‌ده‌غه‌یه\""
له كاتێكدا ئێران مندڵان و نه‌جه‌وانان له زینداندا راده‌گرێت و له نزیكبوونه‌وه به‌گه‌یشتن به‌و ته‌مه‌نی /18 ساڵی/ سزاكه ئه‌نجام ده‌دات.
چوارشه‌می رابردوو نه‌وجه‌وانێكی كه 4 مانگی مابوو ببێت به 18 ساڵ له شوێنی گشتی به‌تۆمه‌تی كوشتنی /عه‌لیره‌زا داداشی/ به‌هێزترین پیاوی ئێران له شوێنی گشتی له‌سێداره‌دا.
جێبه‌جێكردنی ئه‌و سزایه ناڕه‌زایه‌تی نێوده‌وڵه‌تی له‌وانه \""لێبوودرنی مافی مرۆڤ و یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا\"" لێ كه‌وته‌وه.
ئێران له دوای چین دووه‌م وڵاته له جیهاندا له ئاماری له‌سێداره‌دان به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ژماره‌ی دانیشتوانی چین ملیارێك و 300 ملیۆنه و ژماره‌ی دانیشتوانی ئێران 75 ملیۆن كه‌سه.
-pna"
