ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازی میسر له دادگایی حوسنی موباره‌ك ئاماده ده‌بێت
به‌گوێره‌ی راگه‌یاندنه‌كانی پێشوو بڕیار بوو ته‌نتاوی یه‌كشه‌ممه‌ی /11ی سپتامبه‌ر/ له دادگا ئاماده بێت، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ندێ كێشه‌ی ئه‌منیه‌تی له وڵات‌دا نه‌یتوانی ئاماده بێت، ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسا بڵاوی كرده‌وه.
شیمانه ده‌كرێت شایه‌تی دانی ته‌نتاوی رۆڵی حوسنی موباره‌ك له فه‌رمانی ته‌قه‌كردن له خۆپێشانده‌ران له ماوه‌ی راپه‌ڕینه‌كه‌ی میسردا روون بكاته‌وه.
له ماوه‌ی 18 رۆژی راپه‌ڕینی میسردا كه له مانگی كانوونی دووه‌م و شوباتی ئه‌مساڵ سه‌ریهه‌ڵدا نزیكه‌ی /850/ كه‌س كوژروان.
بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كان ده‌یانه‌وێ بزانن ئایا موباره‌ك له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مامه‌ڵه‌ی خۆپێشانده‌ران چ فه‌رمانێكی به به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تی داوه؟
