مه‌حموود عه‌باس: ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ته‌نیا رێگه‌چاره‌ی فه‌له‌ستینه
مه‌حموود عه‌باس سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی، رۆژی هه‌ینی 16ی ئه‌یلول، له گوتارێكدا له شاری رامه‌ڵا، جارێكی دیكه ته‌ئكیدی كرده‌وه كه وه‌ك وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ داوای به ئه‌ندام بوون له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ن.
به‌پێی راپۆرتێكی یۆرۆ نیوز، عه‌باس وێڕای ئاماژه به توندوتیژیه‌كانی ئیسرایل له ساڵانی رابردوودا، داوای له فه‌له‌ستینیه‌كان كرد له‌مباره‌یه‌وه هۆشیار بن و نه‌بنه هۆی ئه‌وه بیانوو بكه‌وێته ده‌ست ئیسرایل و پرۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆیی فه‌له‌ستین تووشی گرفتی گه‌وره بێت.
عه‌باس له قسه‌كانیدا وتی: \"ئێمه ده‌چینه رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و داوای مافی ره‌وای خۆمان ده‌كه‌ین، واته ئه‌ندامیه‌تی ته‌واو له رێكخراوه‌كه.\""
هه‌روه‌ها وێڕای ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ته‌نیا رێگه‌چاره‌ی فه‌له‌ستینه، وتی دوای ته‌واو بوونی قسه‌كانی له كۆڕی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، داواكاریی فه‌له‌ستین پێشكه‌ش به بان كی مۆن سكرتێری گشتیی رێكخراوه‌كه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بدرێته ئه‌نجومه‌نی ئاسایش."
