سه‌رۆكی ده‌سته‌ی هاوبه‌شی سوپای ئه‌مه‌ریكا له نه‌بوونی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران نیگه‌رانه
به‌گوێره‌ی راپۆرتی بڵاوكراوه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا مایك مۆڵن ئه‌و هه‌فته‌یه له وته‌یه‌كیدا له زانكۆی میامی ده‌ڵێت، له كاتێكدا كه پێوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا و یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت له سه‌ره‌تاكانی ساڵی 1960 باش نه‌بوو، به‌ڵام رێبه‌رانی هه‌ردوو وڵات له رێگای ته‌له‌فونه‌وه به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام پێوه‌ندیان هه‌بوو.
هه‌روه‌ها مۆڵن ده‌ڵێت، نه‌بوونی ئه‌و شێوه په‌یوه‌ندییه له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران‌دا ده‌توانێ بۆ ناوچه‌كه مه‌ترسیدار بێت.
