چاودێرِكی تایبه‌تمه‌ند له‌سه‌ر سیاسه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌رِاست بۆ گوڵان: تازه بارودۆخی سوریا ئاسایی نابێته‌وه و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش بێدەنگ نابن
میهرزاد بۆروجێردی: ئه‌گه‌ر ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه به‌رده‌وام بێت ئه‌وكات هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌به‌رده‌م جیهانی ده‌ره‌وه‌ی روو له كه‌می ده‌كات و دانانیشن بێ ئه‌وه‌ی هیچ نه‌كه‌ن.
ئوستادی زانستی سیاسه‌ت له زانكۆی ماكسوێڵ و تایبه‌تمه‌ند له‌سه‌ر سیاسه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌رِاست (میهرزاد بۆروجێردی) له‌دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت به گوڵاندا رایگه‌یاند: ئاشكرایه كه حكومه‌تی \"سوریا\"" تاكو ئێستا زۆر درِندانه بووه له سه‌ركوتكردنی ئۆپۆزسیۆن، به‌لاَم وێرِای ئه‌و \""حه‌مام\""ی خوێنه‌ی كه روویداوه، سه‌یرترین شت له كه‌یسه‌كه‌ی \""سوریا\"" ئه‌وه‌یه كه ده‌بینین پترۆتستۆ له هه‌رچوارگۆشه‌ی ولاَت سه‌ریهه‌ڵداوه، ئه‌مه‌یش نیشانه‌یه‌كه له‌وباره‌یه‌ی كه نارِه‌زایی و پرۆتستۆی گشتی هه‌یه له‌دژی رژێمه‌كه‌ی \""ئه‌سه‌د\"".
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه ئایا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بێده‌نكی ده‌نوێنێت و، به‌تایبه‌تی دووای ئه‌م جینۆسایده‌ی ئه‌م دوواییه، بۆروجێردی به‌گوڵانی وت: نه‌خێر، من له‌و برِوایه‌دام هه‌ڵوێست و ده‌نگیان به‌رزتر ده‌بێته‌وه و چالاكتر ده‌بن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و شتانه‌ی كه له \""سوریا\"" رووده‌دات. به‌لاَم سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئێستا بێده‌نگن، پێموایه زۆر گرنگه ئه‌و شته له‌یادنه‌كه‌ین كه ولاَتانی ناوچه‌كه، وه‌كو \""ئیسرائیل\"" و \""توركیا\"" له‌گه‌ڵ ولاَته‌كانی تر، زۆر نیگه‌رانن له‌به‌رئه‌وه‌ی نازانن پارته‌كانی ئۆپۆزسیۆن كێن و یاخود پاش \""ئه‌سه‌د\"" كێ دێته جێگه‌ی، هه‌روه‌ها نازانن سیاسه‌ته‌كان چی ده‌بن له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو كێشه هه‌رێمییه جیاوازه‌كان و نازانرێت كاردانه‌وه‌یان چۆن ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر \""ئێران\"" و \""لوبنان\"". بۆیه، ئه‌م هه‌موو لایه‌نانه شتی نادیارن، كه له‌وانه‌یه وایكردووه له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دوودڵ بێت له ده‌ستێوه‌ردان به ئاستێكی چالاك، به‌لاَم ئه‌گه‌ر ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه به‌رده‌وام بێت ئه‌وكات هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌به‌رده‌م جیهانی ده‌ره‌وه‌ی روو له كه‌می ده‌كات و دانانیشن بێ ئه‌وه‌ی هیچ نه‌كه‌ن.
سه‌رنج: ته‌واوی دیمانه‌كه‌ی میهرزاد بۆروجێردی له ژماره 842ی گۆڤاری گوڵان له راپۆرتی (توندوتیژییەكانی سوریا، قۆناغی دوای رژێمی ئەسەدی نزیككردۆتەوە) بخوێنه‌ره‌وه."
