ئه‌سه‌د جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامى هێرشه‌كانى ده‌كاته‌وه بۆسه‌ر خۆپیشانده‌ران
ئه‌مرِۆ سێ شه‌ممه، ئاژانسی فه‌رمى هه‌واڵى سوریا بڵاوى كرده‌وه كه \"به‌شار ئه‌سه‌د\"" سه‌رۆكى سوریا رِایگه‌یاندوه كه به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر هێرشه‌كانى بۆسه‌ر ئه‌و \""كۆمه‌ڵه تیرۆرسته چه‌كدارانه\"" تا ئه‌و كاته‌ى كه ئاسایش بۆ سوریا ده‌گه‌رِێته‌وه \""به‌وته‌ى ناوبراو\"".
سه‌رۆكى سوریا ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه وڵاته‌كه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى چاكسازیه‌كى گشتگیر له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا.
له‌لای تره‌وه وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رِوسیا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا داواى له سه‌رۆكى سوریا كرد كه چاكسازى سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تى بكات وه‌ك ئه‌وه‌ى به‌ڵێنى پێدابو.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رِوسیا داواشی كرد كه توندوتیژیه‌كان بوه‌ستێنێت و چاكسازى ئه‌نجام بدات.
حكومه‌تى لوبنانیش هاوشێوه‌ى سعودیه، داواى له حكومه‌تى سوریا كرد سه‌ركوت كردنى خۆپیشانده‌ران بوه‌ستێنێت و ئه‌و رِوداوانه‌ى له سوریا رِوده‌دات به كوشتارگه‌یه‌كى به‌كۆمه‌ڵى له‌قه‌ڵه‌مدا."
