حوسنی موبارەك ئەمرۆ دادگایی دەكرێت
پرۆسه‌ی دادگایی كردنی حوسنی موباره‌ك سه‌رۆكی پێشووی میسر و هه‌ر دوو كوڕه‌كه‌ی، جه‌مال و عه‌لا، هاوكات له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسی دیكه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ چواشه‌مه 3ی ئاب له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر ده‌ست پێده‌كات.
هاوكات له‌گه‌ڵ موباره‌ك و كوڕه‌كانی، وه‌زیری پێشووی ناوخۆ و 6 به‌رپرسی دیكه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی موباره‌ك و هه‌روه‌ها حوسێن سالم، بازرگانه هه‌ڵاتووه‌كه‌ی هاوكاری موباره‌كیش دادگایی ده‌كرێن.
به‌پێی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، كۆبوونه‌وه‌ی دادگایی كردنه‌كه كراوه ده‌بێت و 600 كه‌س و له‌وانه ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌وان مۆڵه‌تی به‌شداری كردنیان وه‌رگرتووه.
حوسنی موباره‌ك ته‌مه‌ن 83 ساڵ، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وام بوون و په‌ره سه‌ندنی ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی گشتیی خه‌ڵكی میسر، له رۆژی 11ی شوباتی رابردوو، دوای نزیكه‌ی 30 ساڵ ده‌سه‌ڵاتداری، ده‌ستی له ده‌سه‌ڵات كێشایه‌وه.
هاوكات له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی كاتی دادگایی كردنه‌كه، ئاژانسی هه‌واڵی میسر باسی له خراپتر بوونی باری ته‌ندروستیی موباره‌ك كردووه و بڕیاره ئه‌مڕۆ راسته‌وخۆ له نه‌خۆشخانه‌وه بگوازرێته‌وه بۆ دادگا.
