كوردەكانی سوریا دژی یاسای حیزبەكان دەوەستنەوە

كوردەكانی سوریا دژی یاسای حیزبەكان دەوەستنەوە
دوای ئەوەی حكومەتی سوریا بڕیاریدا بە رێگەدان بە كردنەوەی حیزب و رێكخراوەكان لە سوریا، ژمارەیەك لە حیزبە كوردیەكانی سوریا دژی یاسای حیزبەكان وەستانەوە و داوای گۆڕینی یاساكە دەكەن.

ئەنجومەنی سیاسی كوردی، كە نوێنەری سەرجەم حیزبە كوردیەكانی خۆرئاوای كوردستانی تێدایە لە خۆپیشاندانێكدا دژایەتی خۆیان بۆ یاسای حیزبەكاتی سوریا دەربڕی و یاساكەیان بەیاسای بەرتەسك كردنەوەی ئازادیەكان ناوبرد.

حیزبە كوردیەكان رایانگەیاند كە یاسای حیزبەكان دەبێتە هۆی ژێردەستە بونی حیزبەكانی دیكە و بەهێزكردنی حیزبی بەعس بەسەر سەرجەم حیزبەكاتی تردا.

ئاماژەیان بەوەشدا كە دەركردنی یاسایەكی لەو جۆرە لەكاتێكدا كە هاوڵاتیانی سوریا بەردەوامن لە خۆپیشاندان و داوای ئازادی دەكەن
ئەنجومەنی سیاسی كوردی دانانی یاسای حیزبەكان بە هەوڵێك بۆ جوانكردنی دیمەنی حكومەتی ئێستای سوریا لەقەڵەم دەدەن.

سەرچاوە/ شەرقولئەوسەت
Top