جه‌نه‌ڕاڵێكی سوپای ئه‌مه‌ریكا: ئێران به‌رده‌وامه له پێدانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به گرووپه توندڕه‌وه شیعه‌كانی عیراق
جه‌نه‌راڵ مارتین دیمپسه‌ی، رۆژی سێ شه‌مه 26ی ته‌مموز به ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاند ئێران یارمه‌تیه‌كانی بۆ چه‌كدارانی شیعه له عیراق زیاتر كردووه.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵنێریی ئاسۆشیتدپرێس، جه‌نه‌راڵ دیمپسه‌ی وتوویه‌تی ئێران له رێگه‌ی به‌هێز كردنی شیعه‌كانه‌وه، به‌نیازه عیراق بخاته دۆخێكی ناجێگیری وه‌ك سوریا و لوبنان.
هه‌روه‌ها وتوویه‌تی سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن ئێران بۆ ده‌رفه‌تێك ده‌گه‌ڕێت هه‌تا وه‌ك كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له به‌یرووت له ساڵی 1983، وا نیشان بده‌ن كه ئه‌وه ئه‌وانن كه بوونه هۆی ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عیراق.
ئه‌مه‌ریكا 46 هه‌زار سه‌ربازی له عیراق هه‌یه و بڕیاره تا كۆتایی ساڵی 2011 هه‌موو هێزه‌كانی بباته ده‌ره‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر عیراق داوا بكات، ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یه ژماره‌یه‌ك له هێزه‌كانی بهێڵێته‌وه.
مه‌به‌ستی جه‌نه‌راڵ دیمپسه‌ی له رووداوه‌كه‌ی به‌یرووت، ته‌قینه‌وه‌ی تیرۆریستیی ساڵی 1983ی لوبنانه كه تێیدا 241 سه‌ربازی هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا كوژران و دوای ئه‌و رووداوه، ئه‌مه‌ریكیه‌كان لوبنانیان جێهێشت.
كۆماری ئیسلامیی ئێران، به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه، به ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی عیراق تاوانبار كراوه، به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی تاران ئه‌و تاوانانه ره‌د ده‌كه‌نه‌وه.
