زیاتر له 50 چه‌كداری تالیبان له ئه‌فغانستان كوژران
له دوو شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان چه‌كداره‌كانی گرووپی تیرۆریستیی تالیبان و هێزه‌كانی پۆلیسی ئه‌فغانستان له ویلایه‌تی هلمه‌ند له باشووری ئه‌و وڵاته، لانیكه‌م 20 چه‌كداری تالیبان و دوو پۆلیس كوژران.
به‌پێی راپۆرتی بی بی سی، له هێرشێكی تالیبان بۆ سه‌ر خاڵێكی پشكنین له ناوچه‌ی مووسا قه‌ڵا، 14 ئه‌ندامی تالیبان و دوو پۆلیس كوژراون و له ناوچه‌ی نادعه‌لی، لانیكه‌م 6 چه‌كداری دیكه‌ی تالیبان كوژراون.
هه‌روه‌ها له شه‌ڕێكی دیكه‌ی چه‌كدارانی تالیبانی پاكستان و هێزه‌كانی ناتۆ له ناو خاكی ئه‌فغانستان، لانیكه‌م 35 چه‌كداری تالیبان كوژراون و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی به‌یاننامه‌ی ناتۆ له‌مباره‌یه‌وه، چه‌كداره‌كانی تالیبان له كاتێكدا كه‌وتنه به‌ر هێرشی هێزه‌كانی ناتۆ كه له سنووری پاكستانه‌وه هاتبوونه ناو ئه‌فغانستان.
هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و سپاردنی به‌رپرسیارێتیی ئاسایشی ئه‌فغانستان به هێزه ئه‌منیه‌كانی ئه‌و وڵاته، شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له‌گه‌ڵ گرووپه تیرۆریستیه‌كان په‌ره‌ی سه‌ندووه.
