دەمیرتاش داوا لە پەكەكە و حكومەتی توركیا دەكات دەستبەرداری كرداری سەربازی ببن

دەمیرتاش داوا لە پەكەكە و حكومەتی توركیا دەكات دەستبەرداری كرداری سەربازی ببن
سەرۆكی پارتی ئاشتی و دیموكاسی داوا لە حكومەتی توركیا دەكات دەستبەرداری پرۆسە سەربازیەكانی ببێت و لەبەرامبەردا پارتی كرێكارانی كوردستان بانگێشت بكات بۆ ئەنجامدانی ئاشتەوایی.

ئەمڕۆ سێ شەممە\"سەڵاحەدین دەمیرتاش\"" سەرۆكی پارتی ئاشتی و دیموكراسی لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: پێویستە \""رەجەب تەیب ئەردۆگان\"" سەرۆك وەزیرانی توركیا بانگێشتی پارتی كرێكارانی كوردستان بكات بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ و دەستبەرداربونی هەردو لا بە شەڕ.

دەمیرتاش وتیشی: بە بەردەوامیدان بە ئۆپراسیۆنە سەربازیەكان لەلایەن حكومەتی توركیا و چالاكیەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان كێشەكان چارەسەر نابێت.

سەرۆكی پارتی ئاشتی و دیموكراسی داواشی لە سەرۆك وەزیرانی توركیا كرد كە ئاشتەوایی لەگەڵ پەكەكە ڕابگەێنێت و ئۆتۆنۆمی بۆ كورد فەراهەم بكات كە دەبێتە هۆی چارەسەركردنی كێشەی كورد لە توركیا.
"
Top