ئۆباما كۆماریخوازه‌كانی به‌به‌رپرس له ته‌نگژه‌ی دارایی ئه‌مه‌ریكا دانا
رێژه‌ی قه‌رزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رزبووه‌ته‌وه و حكوومه‌ت بۆ به‌رده‌وامی كاری وڵات پێویستی به زیادكردنی قه‌رزه‌كانی هه‌یه، (رادیۆ فه‌ردا).
ئه‌وه له كاتێكدایه كه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا له دانیشتنه‌كانی چه‌ند رۆژی دواییدا له رێككه‌وتن بۆ زیادكردنی قه‌رزه‌كانی سه‌ر وڵات ماونه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، جان بونر رێبه‌ری كۆماریخوازه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له وته‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا له به‌رامبه‌ر قسه‌كانی ئۆبامادا داوای سه‌رۆك كۆماری ئه‌مه‌ریكای له كۆنگره‌ی بۆ زیادكردنی قه‌رزه‌كان ره‌ت كرده‌وه.
