به‌ریتانیا بۆ قه‌زافی: له ده‌سه‌ڵات بڕۆ و له لیبیا بمێنه‌وه
ویلیا‌م هێك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا وتی، وڵاته‌كه‌ی خوازیاره كه قه‌زافی لیبیا به‌جێ بێڵێت، به‌ڵام ئه‌وه خه‌ڵكی لیبیاییه كه ده‌بێ بڕیار بده‌ن.
ئۆپۆزسیۆنی قه‌زافی له‌و دواییانه ده‌ڵێن، له كاتێكدا كه رێبه‌ری لیبیا ده‌سه‌ڵات به جێ بێلًێت، ده‌توانێ له وڵاته‌كه‌ی بمێنێته‌وه.
هه‌وڵه دیپلۆماتیه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه چاره‌یه‌ك بۆ ته‌نگه‌ژه‌ی لیبیا تا ئێستا به‌رده‌وامی هه‌یه، به‌ڵام به وته‌ی رۆژنامه‌نووسان ده‌ركردنی بڕیاری گرتنی قه‌زافی له لایه‌ن دادگای نێوده‌وڵه‌تیه‌وه ده‌بێته هۆكار له سه‌ركه‌وتنی ئه‌و هه‌وڵانه.
