حكوومه‌تی سووریا یاسای پێكهێنانی حزبی سیاسی په‌سه‌ند كرد
به پێی ئه‌و راپۆرتانه، یاسای نوێ دۆخی بۆ دامه‌زراندنی حزبی سیاسی داناوه و چالاكی حزبی مه‌زهه‌بی و پێكهێنانی حزبی به پێی باوه‌ری ئاینی قه‌ده‌غه‌یه، (بی بی سی).
په‌یدا بوونی سیسته‌مێكی چه‌ند حزبی و به‌شداربوونی ئازادانه ته‌واوی حزب و گرووپه‌كان له چالاكی سیاسی یه‌كێك له خواسته‌كانی خۆپێشانده‌رانی سوریایه كه چوار مانگ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستی پێكردووه و تا ئێسته به‌رده‌وامی هه‌یه و كوژرانی نزیك دوو هه‌زار كه‌س و گرتنی هه‌زارانی كه‌سی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
ئه‌و خۆپێشاندانانه به داوای چاكسازی و رووبه‌روووونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌ستی پێكرد، له درێژه‌ی توندوتیژی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی سووریا داواكاری خه‌ڵك بۆ گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی و له‌وانه لادانی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆك كۆمار كۆتایی هێنان به ده‌سه‌لاتی گۆڕا.
