ئێران: ئامادەین دانوستان لەگەڵ ئەمەریكا بكەین
ئەمڕۆ یەك شەممە، \"عەلی ئەكبەر ساڵحی\"" وەزیری دەرەوەی ئێران لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئێران پشتگیری ریگەیەكی گونجاو دەكات بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستانەكانی لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا تا كۆتایی بە گرژی و ئاڵۆزی چەند ساڵەی نێوان هەردو وڵات بێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕەتیشی كردەوە فشاری وڵاتانی خۆرئاوا بۆسەر ئێران كاریگەری لەسەر وڵاتەكەی هەبێت و ئامادەیی ئێرانیشی نیشاندا بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان بەو مەرجەی ڕێز لە مافەكانی ئێران بگیرێت.
ساڵحی وتیشی: ئەگەر وڵاتانی خۆرئاوا ئامادە نەبن بۆ دانوستان و بیانەوێت لەسەر سیاسیەتی ئێستایان بەردەوام بن ئەوا ئێرانیش ناچار دەبێت لەسەر سیاسەتی خۆی بەردەوام بێت و درێژە بە سیاسەتی ئێستای بدات.
"
