له‌شارى قامیشلو و ژماره‌یه‌كى زۆری ناوچه‌كانى سوریا خۆپیشاندان بهرِێوهچو
رِۆژى هه‌ینى، سه‌دان هاوڵاتى كوردى شارى قامیشلو رِژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و داوای پێدانى مافه‌كانیان ده‌كرد وه‌ك نه‌ته‌وه‌ى كورد و داوایان له حكومه‌ت كرد كه ده‌ستبه‌رداری سیاسیه‌تى په‌راوێزخستنى كورد بهێنێت.
خۆپیشانده‌ران دا‌واشیان له حكومه‌تى سوریا كرد چاكسازى ئه‌نجام بدات و گۆرِانكارى له سیسته‌مى وڵات‌دا بكات.
له‌به‌رامبه‌ردا هێزه ئه‌منیه‌كانى سوریا به گازمى فرمێسك رِێژ و ئاو رِوبهرِوى خۆپیشانده‌ران بونه‌وه و به‌و هۆیه‌وه ژماره خۆپیشانده‌ر برینداربون.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه ژماره‌یه‌كى زۆر هاوڵاتیانى سوری له ناوچه جیاكاندا رِژانه سه‌رشه‌قامه‌كان و به‌هۆى رِوبهرِوبونهوهیان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه 11 خۆپیشانده‌ر كوژران.
