له دوو هێرشدا له وڵاتى نه‌رویج، ده‌یان كوژرا و بریندارى لێده‌كه‌وێته‌وه
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى نه‌رویج بڵاویان كرده‌وه له‌دو هێرشدا 87 كه‌س كوژراون كه هێرشی یه‌كه‌م له‌رِێگه‌ى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێكى ته‌وقیتكراو ئه‌نجام درا له باڵه‌خانه‌ى ئه‌جومه‌نى وه‌زیران كه بوه هۆى كوژرانى 7 كه‌س و برینداربونى ژماره‌یه‌كى دیكه.
له‌هێرشی دوه‌مدا كه‌سێك به‌جلوبه‌رگى پۆلیسیه‌وه ته‌قه‌ى له سه‌ربازگه‌یه‌كى گه‌نجانى پارتى كرێكارانى فه‌رمانرِه‌واى نه‌رویج كردوه و له‌ئاكامدا 80 كه‌سی كوشوه.
به‌پێى سه‌رچاوه هه‌واڵیه‌كانى نه‌رویج ئه‌و كه‌سه‌ى هێرشه‌كه‌ى ئه‌نجام داوه سه‌ربه رِاسترِه‌وه توندرِه‌وه‌كان بون و به‌م رِوداوه‌ش به گه‌وره‌ترین رِوداو داده‌نرێت له‌و وڵاته‌دا دواى جه‌نگى جیهانى دوه‌م.
