ئه‌مه‌ریكا پشتگیری توركیا ده‌كات بۆ ئه‌ندامبون له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا

ئه‌مه‌ریكا پشتگیری توركیا ده‌كات بۆ ئه‌ندامبون له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا
حكومه‌تى ئه‌مه‌ریكا پشتگیرى خۆی بۆ ئه‌ندامبونى توركیا دوپات كرده‌وه‌ له‌ یه‌كێتى ئه‌ورپا و داواشى كرد كێشه‌ى وڵاتى قوبرس چاره‌سه‌ر بكرێت.

ئه‌مرِۆ دوشه‌ممه‌، \"هیلاری كلینتۆن\"" وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا رِایگه‌یاند: ئه‌مه‌ریكا هه‌رگیز پشتگیرى پارتى كرێكارانى كوردستانى نه‌كردوه‌ و به‌رده‌وام هاوكارى حكومه‌تى توركیاى كردوه‌ بۆ رِوبه‌رِوبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌دا.

كلینتۆن وتیشی: ئه‌مه‌ریكا پشتگیرى له‌ توركیا ده‌كات بۆ بونى به‌ئه‌ندام له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا، و خوازیاره‌ توركیا ببێته‌ ئه‌ندام له‌و یه‌كێتیه‌دا.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا داواشى له‌ لایه‌نه‌كانى توركیا كرد ده‌ستبه‌ردارى توندوتیژى ببن تا بتوانرێت پرۆسه‌ى دیموكراسی له‌ توركیا به‌ره‌وپێشه‌وه‌ بچێت.
"
Top