ئه‌مه‌ریكا هۆشدارى ده‌داته حكومه‌تى سوریا
ئهمرِۆ چوارشه‌ممه، \"هیلاری كلینتۆن\"" وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له كۆنفرانسێكى هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ كاسرین ئاشتۆن به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا، رِایگهیاند: به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى سوریا شه‌رعیه‌تى له‌ده‌ست داوه و پێویسته ده‌سه‌ڵات جێبهێڵێت.
ئه‌و تانه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا دواى رِۆژێك له هێرشكردنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا لهدیمهشقى پایته‌ختى سوریا دێت له‌لایه‌ن لایه‌نگرانى به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى سوریا.
هیلاری كلینتۆن وتیشی: ئه‌مه‌ریكا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌وڵى نه‌داوه به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه و ئامانجمان هێنانه‌دى دیموكراتیه‌ته له سوریا."
