ئه‌مه‌ریكا هۆشدارى ده‌داته‌ حكومه‌تى سوریا

ئه‌مه‌ریكا هۆشدارى ده‌داته‌ حكومه‌تى سوریا
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا هۆشدارى ده‌داته‌ حكومه‌تى سوریا و پشتگیرى خۆیشى بۆ خۆپیشانده‌رانى سوریا ده‌ربرِی.

ئه‌مرِۆ چوارشه‌ممه‌، \"هیلاری كلینتۆن\"" وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌ كۆنفرانسێكى هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ كاسرین ئاشتۆن به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا، رِایگه‌یاند: به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى سوریا شه‌رعیه‌تى له‌ده‌ست داوه‌ و پێویسته‌ ده‌سه‌ڵات جێبهێڵێت.

ئه‌و تانه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا دواى رِۆژێك له‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌دیمه‌شقى پایته‌ختى سوریا دێت له‌لایه‌ن لایه‌نگرانى به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى سوریا.

هیلاری كلینتۆن وتیشی: ئه‌مه‌ریكا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌وڵى نه‌داوه‌ به‌شار ئه‌سه‌د له‌ ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه‌ و ئامانجمان هێنانه‌دى دیموكراتیه‌ته‌ له‌ سوریا."
Top