سەرۆكى ڤەنزەوێلا دەستبەردارى كورسی نابێ و خۆى بۆ هەڵبژاردنەكانى 2012 كاندید دەكات

سەرۆكى ڤەنزەوێلا دەستبەردارى كورسی نابێ و خۆى بۆ هەڵبژاردنەكانى 2012 كاندید دەكات
سەركۆمارى ڤەنزەوێلا گوتى توشبوونى بەنەخۆشی شێرپەنجە ماناى ئەوە نییە قۆناخی گواستنەوەى دەسەڵات لە حزب و دەسەڵاتى حكوومەت بێتە كایەوە، روونى كردەوە ئەو خۆى بۆ هەڵبژاردنەكانى سەرۆكایەتی بۆ ساڵی 2012 كاندید دەكات.

لە پێوەندییەكى تەلەفۆنیدا لە كاتى كۆبوونەوەى حكوومەتى ڤەنزەوێلا شەوی رابردوو هۆگۆ شاڤێز گوتى، ئۆپۆزسیۆن پڕویاگەندەى ئەوە دەكەن كە شاڤێز كۆتا هات و قۆناخى راگوستنى دەسەڵات بەر لە هەڵبژاردنەكان دەستی پێ كرد، ئاماژەى كرد ئەو تەندروستی بەرەو باشی دەڕوات و ئێستە ململانێ لەگەڵ ژیاندا دەكات، سەرچاوەكانى هەواڵ گواستیانەوە.

شاڤێز /56 ساڵ/ لە 20ى حوزەیران/یۆنیۆى رابردوو لە كوبا نەشتەركاریی لادانى گرێیەكی شێرپەنجەیی بۆ كرا، ماوەى مانگێك لەو وڵاتەدا مایەوە و پاشان گەڕایەوە وڵاتەكەى خۆى.

شاڤێز لە ساڵی 1988ەوە 3 جار خۆى بۆ هەڵبژاردنەكانى سەرۆكایەتیی كاندید كردووە، بەر لەوەى ئەمجارەش خۆى بۆ هەڵبژاردنەكانى 2012 كاندید بكات.
Top