ئۆباما هۆشداری دایه به‌شار ئه‌سه‌د
باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا وتی هۆشداری داوه‌ته حكوومه‌تی سوریا سه‌باره‌ت به هه‌رچه‌شنه كرده‌وه‌یه‌ك له دژی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له دیمه‌شق.
ئۆباما شه‌وی رابردوو (12ی ته‌موز) له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی سی بی ئێس رایگه‌یاند ئه‌و په‌یامه‌یان گه‌یاندووه‌ته سوریا كه \"كه‌س ناتوانێت له دژی باڵیۆزخانه‌كه‌یان بجووڵێته‌وه.\""
ئه‌م قسانه‌ی ئۆباما دوای ئه‌وه هات كه ژماره‌یه‌ك له لایه‌نگرانی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریا، رۆژی دووشه‌مه 11ی ته‌موز، هێرشیان كرده سه‌ر هه‌ر دوو باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و فه‌ڕه‌نسا و زیانیان به بینای نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌و دوو وڵاته گه‌یاند.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه وڵاته یه‌كگرتووه‌كان بۆ پاراستنی باڵیۆزخانه‌كه‌ی له سوریا ده‌ست بۆ هه‌موو كارێك ده‌بات."
