ئێران به به‌ڵێنه‌كانی خۆی پابه‌ند نیه
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆم، رۆژی سێشهمه 12ی ته‌موز، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كۆماری ئیسلامی هه‌تا ئێستا به به‌ڵێنه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی خۆی سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی ئه‌تۆمی، پابه‌ند نیه.
به‌پێی راپۆرتی بی بی سی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی، داهاتووی هاوكاریی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئه‌تۆمی به‌ستووه‌ته‌وه به‌وه‌ی ئاژانس رایگه‌یه‌نێت ئێران وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره ئه‌تۆمیه‌كانی ئاژانسی داوه‌ته‌وه.
به‌ڵام به‌یاننامه‌كه ده‌ڵێت سه‌رۆكی ئاژانسی ئه‌تۆمی، یوكیا ئامانۆ، وتوویه‌تی ئاژانس ناتوانێت رایگه‌یه‌نێت پرۆژه پراكتیكیه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به دڵنیا بوونه‌وه له ئاشتیخوازانه بوونی چالاكیه ئه‌تۆمیه‌كانی ئێران، به ئه‌نجام گه‌یشتووه.
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆم له به‌یاننامه‌كه‌دا وتوویه‌تی سه‌رۆكی ئاژانس هه‌ر بڕوای به‌وه‌یه كه ئێران هاوكاریی ئاژانسی نه‌كردووه.
ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دوای دیدار له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئاژانسی ئه‌تۆمی، دانیشتنه‌كه‌ی به \"ئه‌رێنی\"" و \""زۆر سوودمه‌ند\"" وه‌سف كرد.
سه‌رۆكی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆم له مانگی حوزه‌یرانی رابردوودا وتبووی زانیاری زیاتری ده‌ست كه‌وتووه كه لایه‌نه سه‌ربازیه‌كانی به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ئێران نیشانده‌دات."
