له‌ئه‌نجامى ته‌قینه‌وه‌ى چه‌كى ئێرانى له‌ وڵاتى قوبرس دو وه‌زیر ده‌ستیان له‌كاركێشاوه‌

له‌ئه‌نجامى ته‌قینه‌وه‌ى چه‌كى ئێرانى له‌ وڵاتى قوبرس دو وه‌زیر ده‌ستیان له‌كاركێشاوه‌
له‌ئه‌نجامى ته‌قینه‌وه‌ى كۆگایه‌كى سه‌ربازى قوبرس ژماره‌یه‌ك كوژرا و بریندارى لێده‌كه‌وێته‌وه‌ و دو وه‌زیرى ئه‌و وڵاته‌ش ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌.

ئه‌مرِۆ دوشه‌ممه‌، له‌ وڵاتى قوبرس ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ كۆگایه‌كى سه‌ربازى رِویدا و له‌ئاكامدا 8 كه‌س كوژرا و ژماره‌یه‌كى زۆریش برینداربون.
دواى رِوداوه‌كه‌ش بارهه‌ڵگرێكى ئێرانى ده‌ستى به‌سه‌ردا گیرا كه‌ به‌رپرسان رِایده‌گه‌ێنن چاوه‌رِوان ده‌كرێت هۆكارى ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ بوبێت.

دواى ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ش هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیرى به‌رگرى و سه‌ركرده‌ى پاسه‌وانى نیشتیمانى قوبرس ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه‌، به‌هۆى رِودانى ته‌قینه‌وه‌كه‌.

Top