به‌تۆمه‌تى پێدانى به‌رتیل، سه‌رۆكى ئیتاڵیا سزا درا
ئهمرِۆ یه‌ك شه‌ممه، به‌تۆمه‌تى پێدانى به‌رتیل، به‌مه‌به‌ستى كرِینى كه‌ره‌سته‌ى رِاگهیاندن، كۆمپانیایه‌كى \"سیلڤۆ برلسكۆنى\"" سه‌رۆكى ئیتاڵیا له‌لایه‌ن دادگاى وڵاته‌كه‌یه‌وه سزاى دارایی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
دادگاى شارى میلانۆی ئیتاڵیا سزاى 800 ملیۆن دۆلارى به‌سه‌ر كۆمپانیاى \""فینیفست\""ـدا سه‌پاند، به‌تۆمه‌تى پێدانى به‌رتیل به‌مه‌به‌ستى كرِینى كهلو په‌لی رِاگهیاندن، له‌ساڵى 1991 .
كۆمپانیاى فینیفست له‌لایه‌ن سیلڤیۆ برلسكۆنى سه‌رۆك وه‌زیرى ئیتاڵیا دامه‌زراوه و منداڵه‌كانى بهرِێوهى ده‌به‌ن.
له‌به‌رمبه‌ردا مارینا برلسكۆنى كچى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیتاڵیا و سه‌رۆكى كۆمپانیاى فینیفست برِیارهكهى به نادادپه‌روه‌رانه ناوبرد و رِایگهیاند: ئاماده‌نین سزاكه بده‌ین له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى ئاراسته‌ى كۆمپانیاكه‌مان كراوه و تانه له برِیارهكهى دادگا ده‌ده‌ین."
