ئه‌ردۆگان حكومه‌تى نوێى رِاگه‌یاند

ئه‌ردۆگان حكومه‌تى نوێى رِاگه‌یاند
دواى به‌ده‌ستهێنانى زۆرینه‌ى ده‌نگه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، پارتى دادوگه‌شه‌پێدان به‌سه‌رۆكایه‌تى رِه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى توركیا رِاگه‌یاند.

ئه‌مرِۆ چوارشه‌ممه‌، دواى ئه‌وه‌ى عه‌بدوڵا گوڵى سه‌رۆك كۆمارى عێراق رِه‌زامه‌ندى نیشاندا له‌سه‌ر كابینه‌ى نوێ، رِه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانى سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا كابینه‌ى 61ـى توركیا ئاشكرا كرد.

كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى توركیا ئه‌ردۆگان سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات و له‌ 21 وه‌زاره‌ت و 4 وه‌زیرى كاروبارى ده‌وڵه‌ت پێكدێت.

پارتى دادوگه‌شه‌پێدان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركیا 50%ـى ده‌نگه‌كانى به‌ده‌ستهێنا و به‌ته‌نها حكومه‌تى نوێى پێكهێنا، و كوردیش توانى 36 كورسی په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنێت.
Top