حكومه‌تى توركیا دان ده‌نێت به ئه‌نجومه‌نى كاتى لیبیا
ئه‌مرِۆ سێ شه‌ممه، \"ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ\"" وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا رِایگه‌یاند: حكومه‌تى توركیا دان به ئه‌نجومه‌نى نیشتیمانى كاتى لیبیا ده‌نێت وه‌ك نوێنه‌رى گه‌لى لیبیا، كه ئۆپۆزسیۆن به‌رِێوه‌ى ده‌بات.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا ئاشكراشی كرد كه حكومه‌تى توركیا هاوكاى ئۆپۆزسیۆنى ئه‌و وڵاته ده‌كات و برِی 200 ملیۆن دۆلاری پێده‌به‌خشێت.
ئۆغلۆ داوای له موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆكى لیبیا كرد وڵات جێبهێڵێت و كۆتایی به‌و شه‌رِ و ناكۆكیانه بهێنێت.
شایانى باسه پیش‌تر حكومه‌تى توركیا ئاماده‌یی خۆى نیشاندابو بۆ وه‌رگرتنى موعه‌مه‌ر قه‌زافی و جێكردنه‌وه‌ى له وڵاته‌كه‌یدا ئه‌گه‌ر ده‌ستبه‌ردارى حوكم ببێت."
