سه‌رۆكى نوێى په‌رله‌مانى توركیا ده‌ستنیشان كرا

سه‌رۆكى نوێى په‌رله‌مانى توركیا ده‌ستنیشان كرا
په‌رله‌مانى توركیا له‌ده‌نگدانێكى ئاشكرادا سه‌رۆكى نوێى دیارى كرد و زۆرینه‌ى ده‌نگى په‌رله‌مانتارانى به‌ده‌ستهێنا.

\"جه‌میل چیچه‌ك\"" كاندیدى پارتى دادوگه‌شه‌پێدان به‌ كۆكرنه‌وه‌ى 322 ده‌نگ توانى زۆرینه‌ى ده‌نگه‌كانى به‌ده‌ستبهێنێت و ببێته‌ سه‌رۆكى په‌رله‌مانى توركیا.

هه‌روه‌ها \""تونجا توسكاى\"" كاندیدى بزوتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كان نه‌یتوانى سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت و له‌ ده‌نگدانه‌كه‌دا ته‌نها 50 ده‌نگى به‌ده‌ستهێنا.

شایانى باسه‌ په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌كان و جه‌هه‌په‌ ئاماده‌ى دانیشتنى په‌رله‌مان نه‌بون و سوێندى یاساییان نه‌خوارد، به‌هۆى ئازاد نه‌كردنى ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارى كورد له‌ به‌ندیخانه‌كاندا."
Top